ئه‌ده‌بیاتى رێكلام له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كاندا توێژینه‌وه‌یه‌كى وه‌سفیه‌ بۆ رێكلامى رۆژنامه‌وانى له‌رووى زمان و شێوه‌ى خستنه‌ڕوو (خه‌بات به‌نموونه‌ 2005-2006)

رێكلام له‌نێو جیهانى رۆژنامه‌گه‌رییدا كارێكی گرنگ و پێویسته‌، یارمه‌تی ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌دات له‌ده‌ستخستنى لایه‌نه‌ ئابووریه‌كه‌ى، كه‌ له‌سه‌ره‌تا به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ وبه‌پێى سه‌ده‌كان وقۆناغه‌كانى مێژووى ده‌ركه‌وتنى په‌ره‌یسه‌ندووه‌، تاكو گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا...

Full description

Bibliographic Details
Main Author: Ariana I. Mohammed
Format: Article
Language:Arabic
Published: Universiy of Zakho 2014-12-01
Series:گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ
Subjects:
Online Access:https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/139
Description
Summary:رێكلام له‌نێو جیهانى رۆژنامه‌گه‌رییدا كارێكی گرنگ و پێویسته‌، یارمه‌تی ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌دات له‌ده‌ستخستنى لایه‌نه‌ ئابووریه‌كه‌ى، كه‌ له‌سه‌ره‌تا به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ وبه‌پێى سه‌ده‌كان وقۆناغه‌كانى مێژووى ده‌ركه‌وتنى په‌ره‌یسه‌ندووه‌، تاكو گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا كارى پێده‌كرێ. گرنگى رێكلام به‌پێى پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژیاكانى سه‌رده‌م كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خودى پێشده‌كه‌وێت ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى پێشكه‌وتنه‌ خێراییه‌كانى ئامرازه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌جیهانى ئه‌مرۆدا له‌سه‌ر رێكلام وئاگادارییه‌كان ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دیزاینى رێكلام و ده‌رهێنانی گه‌یشته‌ ئاستێكى به‌رزى شێوازه‌كان. واته‌ رێكلام په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ جۆر و شێوزاه‌وه‌ كه‌ له‌رێگایانه‌وه‌ ئاماده‌ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ڕوو، بۆیه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌ده‌بیاتى خستنه‌ڕووى رێكلام زمان وگرنگترین شێوه‌كانى خستنه‌ڕوو له‌رووى دیزاین و شێوه‌ى ده‌رهێنانه‌وه‌، به‌پێویستمان زانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئاماده‌بكه‌ین كه‌ سه‌ره‌تا باس له‌ چه‌مكى رێَكلام و پێناسه‌یه‌كى كورته‌وه‌ ده‌كات، پاشان جۆره‌كانى رێكلام به‌گشتى ده‌ستنیشان ده‌كات، دواتر گرنگترین شێوازه‌كانى ده‌رهێنان و دیزاینى رێكلامه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ زمان و شێوه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌، كۆتایى به‌ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان دێت.
ISSN:2664-4673
2664-4681