كاریگه‌ریى چوارچێوه‌و ئاستانه‌كانى ده‌ق له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستى وه‌رگر ده‌قى (ده‌راڤێ ته‌نگ) وه‌ك نموونه‌

ئه‌گه‌رچى گرنگیدان به‌ روِڵى (وه‌رگر ـ خوێنه‌ر) له‌ مێژووى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیدا كارێكى ته‌واونییه‌ و له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانى یۆنانى پێش زاییندا، سه‌ره‌ داوى ئه‌م جۆره‌ باسكردنه‌ به‌دى ده‌كرێت، به‌لام تایبه‌تمه‌ندێتى گرنگى پێدانى (تیۆره‌كانى وه‌رگرتن)ى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌ چاو هه‌وله‌كانى پێش خو...

Full description

Bibliographic Details
Main Author: Fouad R. Mohammed
Format: Article
Language:Arabic
Published: Universiy of Zakho 2013-12-01
Series:گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ
Online Access:https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/54
Description
Summary:ئه‌گه‌رچى گرنگیدان به‌ روِڵى (وه‌رگر ـ خوێنه‌ر) له‌ مێژووى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیدا كارێكى ته‌واونییه‌ و له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانى یۆنانى پێش زاییندا، سه‌ره‌ داوى ئه‌م جۆره‌ باسكردنه‌ به‌دى ده‌كرێت، به‌لام تایبه‌تمه‌ندێتى گرنگى پێدانى (تیۆره‌كانى وه‌رگرتن)ى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌ چاو هه‌وله‌كانى پێش خوى له‌وه‌دایه‌، (تیۆره‌كانى وه‌رگرتن) خۆینه‌ریان كرد به‌ جه‌مسه‌رێكى گرنگ وكاراى نیو پرۆسه‌ى داهێنانى ئه‌ده‌بى، واتا روڵا وپێگه‌ى خوێنه‌ر له‌ كارتێكراوه‌ وه‌ گورا بۆ كارتێكه‌ر، چونێتى وچه‌ندایه‌تى ژیان ومه‌رگى ده‌قێكى ئه‌ده‌بى، په‌یوه‌ندبێت به‌ خوێندنه‌وه‌ وكاردانه‌وه‌ى خوێنه‌رانه‌وه‌. تیۆره‌كانى وه‌رگرتن پتر جه‌ختیان له‌سه‌ر رولا وكاردانه‌وه‌ى خوێنه‌ر كردووه‌،له‌نیۆ كرده‌ى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قدا.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌ولدانێكه‌ بۆ زیاتر خستنه‌رووى رۆڵى كاردانه‌وه‌ى خوێنه‌ر، به‌لام به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى نێوه‌رۆكى ده‌ق، ئه‌مه‌ش به‌ بشت به‌ستن به‌هه‌ردوو چه‌مكى (چوارچێوه‌ى ده‌ق) و (ئاسته‌كانى ده‌ق) كه‌ئه‌م دوو جه‌مكه‌ش سه‌ر به‌ره‌خنه‌ى () به‌شێكیشن له‌ تیوره‌كانى وه‌رگرتن. بۆ ئه‌م حاله‌ته‌ش توێژه‌ر ده‌قى (ده‌راڤا ته‌نگ) ى (كریم جمیل بیانى) كردووه‌ته‌ نموونه‌یه‌كى پراكتیكى بۆ بۆچوونه‌ تیۆرییه‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌
ISSN:2664-4673
2664-4681