وێناى ژنى كورد له‌ تۆمارى گه‌ڕیده‌‌وكوردناسه‌كاندا سه‌ده‌ى (18 - 20)

ژن وه‌ك ره‌گه‌زێكى بنچینه‌یى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ پێى قۆناغه‌ مێژووییه‌كان رۆلأ‌و پێگه‌ى خۆى هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنى شارستانیه‌ت‌و په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهان، به‌پێى ئه‌و بواره‌ى بۆى ره‌خساوه‌‌و كارى تێدا كردووه‌ توانیویه‌تى جێده‌ستى خۆى به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌ جێ بهێڵێت، به‌و پێه‌ى یه‌كێ...

Full description

Bibliographic Details
Main Author: Sozan K. Mustafa
Format: Article
Language:Arabic
Published: Universiy of Zakho 2018-09-01
Series:گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ
Subjects:
Online Access:https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/123
Description
Summary:ژن وه‌ك ره‌گه‌زێكى بنچینه‌یى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ پێى قۆناغه‌ مێژووییه‌كان رۆلأ‌و پێگه‌ى خۆى هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنى شارستانیه‌ت‌و په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهان، به‌پێى ئه‌و بواره‌ى بۆى ره‌خساوه‌‌و كارى تێدا كردووه‌ توانیویه‌تى جێده‌ستى خۆى به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌ جێ بهێڵێت، به‌و پێه‌ى یه‌كێك له‌ پێوه‌ره‌كانى پێشكه‌وتنى هه‌ر میله‌تێك وابه‌سته‌یه‌ به‌ پێشكه‌وتنى بارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌، ژنیش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى بنچینه‌یى خێزان هه‌میشه‌ كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى نێو خێزان بووه‌‌و په‌روه‌رده‌كه‌رى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، بۆیه‌ زیاتر له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا جێده‌ستیان دیار بووه‌، به‌م پێوه‌ره‌ تا ژن ئازاد‌و رۆشنبیر بوبێت تاكێكى ئازاد‌و رۆشنبیرى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش دروسته‌. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوارى ژناندا كارێكى سه‌خته‌، به‌تایبه‌تى ژنانى كورد كه‌ به‌چاو ژنانى جیهانه‌وه‌ كه‌متر ده‌رفه‌تى خۆرێكخستن‌و ده‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنیان بۆ ساز بووه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێگه‌ى ژنى كورد كارێكى كه‌مێك زه‌حمه‌ته‌، به‌ هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێویست‌و گرنگى نه‌دان به‌و بواره‌ وایكردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژنانى كورد كه‌م‌و كورت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌ ژنى كورد پێچه‌وانه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات جێگه‌ى سه‌رنجى رۆژهه‌ڵاتناس‌و كوردناس‌و بیانیه‌كان بوون‌و هه‌میشه‌ وه‌ك خاڵى جودا كه‌ره‌وه‌ى نێوان میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات چاوى لێكراوه‌، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ى كورد به‌ خاڵێكى زۆر به‌هێز ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و ده‌توانرێ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
ISSN:2664-4673
2664-4681